پڕۆژەیەک گەرمیان دەبووژێنێتەوە
میدیازان – هونەر فارس – گەرمیان
له‌رۆخی روباری سیروان پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری دروست ده‌كرێت كه ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت.
کۆمپانیای بێستڕووڵ جێبەجێکاری پڕۆژەکەیە کە ناوی “شاری مارینای نموونەییە”. ئەو پڕۆژەیە کۆمەڵگەی پەروەردەیی و شاری پزیشکی و سەنتەری وەرزشیشی تێدایە.
هونەر مەحمود، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمییان بە میدیازانی وت: “بە تەواوبوونی پڕۆژەکە گەرمییان قۆناغێکی پێشکەوتووی گەشتیاری تێدەپەڕێنێت و دەبێتە نموونەیەکی گەشتیاریی لە کوردستاندا.”
بە پێی زانیارییەکانی میدیازان، ماستەرپلانی ڕۆخی ڕووباری سیروان کراوە بە پێنج زۆنی جیاوازەوە و تاکو ئێستا سێ زۆنیان لە لایەن سێ کۆمپانیاوە داوا کراون بۆ وەبەرهێنان.
“کۆنووسی پڕۆژەکە لە ئێستادا بەرز کراوەتەوە بۆ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و چاوەڕێی گەڕانەوەی کۆدی ئەنجوومەنن بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە دەست بە کارکردن بکات لە پڕۆژەکەدا.” هونەر مەحمود وای وت.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر رووبه‌ری 355 دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت به‌ته‌واوبوونی نزیكه‌ی هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت.