دهۆک و تەناهی بەیەکەوە دەبەستێتەوە
چوار رێگای سەرەکی لە کۆمەڵگەی تەناهی قیرتاو کران
964+
ژێوار خدر
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستکرا بە قیرتاوکردنی چوار رێگای سەرەکی لە کۆمەڵگەی تەناهی لە سنووری قەزای سێمێل، پڕۆژەکە پاکێجێکە کە شەقامەکانی دەوری کۆمەڵگەکە دەگرێتەوە.
ئەمیر ئەتروشی، وتەبێژی سەرۆکایەتی گشتی شارەوانییەکانی دهۆک بە 964ـی وت، چوار شەقامی سەرەکین کە قیرتاو دەکرێن، سێ لەو شەقامانە 30 مەتری و دانەیەکیان 60 مەترییە و دهۆک و تەناهی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
وتیشی، پڕۆژەکە بە بڕی 20 ملیار دینار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و هەوڵ دەدەین تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواو بکرێت.
کۆمەڵگەی تەناهی دەکەوێتە روژهەڵاتی قەزای سێمێل و روژئاوای شاری دهۆک، هەردوو شاری دهۆک و سیمێل بەیەکەوە دەبەستێتەوە، زانکۆی دهۆک بە هەموو بەشەکانیەوە لە تەنیشتی ئەم ئەم کۆمەڵگەیە .