لە زاخۆ
بارهەڵگرێک پاسکیلێکی شێلا و مێردمنداڵێک گیانی لەدەست دا
964+
توانا نەقی
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە زاخۆ بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە پاسکیلێکدا و لە ئەنجامدا مێردمنداڵێکی 17 ساڵان گیانی لەدەست داوە.
پۆلیسی زاخۆ لە راگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە لە سەر رێگای دووسایدی خرابابکێ بووە و بارهەڵگرەکە خۆی کێشاوە بە پاسکیلێکدا کە مێردمنداڵێکی لەسەر بووە.
دەشڵێت، مێردمنداڵەکە ناوی (س.ف.س) بووە و تەمەنی 17 ساڵ بووە و سەرەتا بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دواتر بەهۆی سەختی برینکەیەوە گیانی لەدەستداوە و ئێستا رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.
بە قسەی پۆلیس، ئێستا شۆفێری بارهەڵگرەکە بە پێی مادەی 24 لەیاسای هاتوچۆ بەندکراوە.