دیمهنێكى به‌ڕێوه‌چوونى خوله‌كه له دهۆك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه.
"بۆ ده‌ستخستنى هه‌لی كاره"
له دهۆك 25 ده‌رچووى دانه‌مه‌زراو به‌شدارى خولێكی پیشه‌سازى خۆراك ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك ژماره‌یه‌ك ده‌رچووى به‌شی كشتوكاڵ خولێكی فێربوونى به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانیان بۆ كراوەتە‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، خوله‌كه بۆ ده‌رستخستنى هه‌لی كاره، چونكه ئه‌م ده‌رچووانه دانه‌مه‌زراون.
خوله‌كه، راهێنانى پیشه‌سازى خۆراكه و به پاڵپشتى رێكخراوى UNDP له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌برایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی رێنمایی كشتو‌كاڵى له دهۆك به 964 ـى وت، ئه‌مڕۆ 22.7.2024 خوله‌كه ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ى چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
25 ده‌رچووى دانه‌مه‌زراوى به‌شی كشتوكاڵ له دهۆك به‌شدارى خوله‌كه‌یان كردووه.
وتیشی “ئه‌م خوله بۆ ده‌ستخستنى هه‌لیكاره بۆ ئه‌م ده‌رچووانه، كه له سنوورى پارێزگاكه‌ماندا نزیكه‌ى هه‌زار ده‌رچووى دانه‌مه‌زراوى كشتوكاڵیمان هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، خوله‌كه راهێنانێكی پیشه‌سازى خۆراكه و به‌شداربووانیش فێری چه‌ندین جۆر به‌رهه‌می سپیایه‌تى ده‌كرێن.
کشتوکاڵی دهۆک
UPN یان بۆ دروستدەکرێت
جوتیارانی سنووری دهۆک دەبنە خاوەن کارتی بانکیی خۆیان
دهۆک پڕۆژەیەکی نوێی ژینگەیی جێبەجێ دەکات
لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە رێژەی سەوزایی لە چیاکانی زاوێتە زیاد دەکرێت
سێ رۆژ دەخایەنێت
دهۆک دەستی بە فێستیڤاڵی پەتاتە بەناوبانگەکەی کرد
پەلە بکەن