شاندێکی تورکیا سەردانی کردوون

ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ شاندێکی تورکیا: وەرن لە کەرتی کشتوکاڵ وەبەرهێنان بکەن

964+

ژووری هەواڵ

ژووری بازرگانی سلێمانی داوا لە شاندێکی بازرگانی تورکیا دەکات هانی کۆمپانیاکانیان بدەن بێنە سلێمانی و وەبەرهێنان بکەن لە کەرتی کشتوکاڵی پارێزگاکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.7.2024، شاندێکی بازرگانی تورکیا سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندووە، “پارێزگای سلێمانی گرنگی تەواوی بە کەرتی کشتوکاڵداوە بەهۆی بەپیتی خاکەکەی ئەمەش وایکردووە رێژەی بەرهەمهێنان لە بەروبومە جیاوازەکانی کشتوکاڵ بەپێی وەرزەکان زیادببێت هەربۆیە کۆمپانیا تورکیەکان دەتوانن لەم کەرتەدا وەبەرهێنان بکەن”.

نواف کلیلیج، سەرۆکی کۆمەڵی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی لە کۆبونەوەکەدا وتویەتی، ئامانجمانە پەیوەندیەکانمان بەهێزبکەین لەگەڵ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی تا بتوانین دەرفەتی کاری زیاتر لەناوچەکەدا برەخسێنین.

شاندەکەی تورکیا و باکوری کوردستان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و خۆراک و گواستنەوەی نێودەوڵەتی و بیناسازی و تەکنەلۆژیا و مۆبیلیات و شوشەوات و بەڵێندەرایەتی قوماش و تەندروستی و سوتەمەنی چەند بوارێکی دیکە کار دەکەن.

ژووری بازرگانی سلێمانی هەلی کاری راگەیاند

ژووری بازرگانی سلێمانی هەلی کاری راگەیاند