لە سنووری شەقڵاوە

مێردمنداڵێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا

964+

ژووری هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ لە گوندێکی سنووری هيرانى سەر بە شەقڵاوە خنکا.

مێردمنداڵە خنکاوەکە ناوی(م، م، ع)ـە و دانێشتووی گوندی سپیگرەیە.

ئەو مێردمنداڵە لەگەڵ برایەکی بچووکی بۆ مەلەکردن چووبوونە ئەو شوێنە و لە حەوزێکدا خنکاوە و دواتر براوەتە نەخۆشخانەی شەقڵاوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەقڵاوە بە 964ـی وت، پێش ئەوەی مێردمنداڵەکە بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێریان کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان