دەرمان و پێداویستی ئاژەڵان. وێنە: قایمقامیەتی رانیە.
هەندێکیان سەلامەت لێی دەرچوون
لیژنەکەی قایمقامیەت ناو سەلاجە و رەفە و مەخزەنەکان گەڕان
964+
ژووری هەواڵ
لە رانیە لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایش چوونەتە کلینیکەکانی ڤێتێرنەری و ناو سەلاجە و کۆگا و رەفەکان گەڕاون و دانە دانە تەماشی دەرمانەکانیان کردووە بزانن چییان دەست دەکەوێت، هەندێک لەوانە سەلامەت لێی دەرچوون و دەستخۆشییان لێ کراوە، هەندێکی تریان پێیان وتوون جارێکی تر شتی وابکەن سزا دەدرێن.
چەند خولەکێک پێش ئێستا پەیجی قایمقامیەتی قەزای رانیە ئەم زانیاریانەی داناوە لەگەڵ 13 وێنە کە دەردەکەوێت لیژنەکە بە وردی لە کلینیکەکان دەگەڕێن، لیژنەکە پزیشکی ڤێتێرنەریشیان لەگەڵدایە و دەزانن بۆچی دەگەڕێن.
لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتدا هاتووە ئەم کارەیان کردووە ”بە مەبەست بەدواداچوون بۆ دەرمانی بەسەرچوو مۆڵەت و پابەند کردنیان بە مەرج و رێنماییەکان لەپێناو پێشخستن و ڕێکخستنی کەرتی ڤێتێرنەری لەسنورەکەماندا بۆئەم مەبەستە بەشێکیان دەست خۆشیان لێکراو بەشێکیان ئاگادار کرانەوە زیاتر پابەند بن بە رێنماییەکانەوە”.
قایمقامیەتی رانیە دەڵێت هەر کەس سکاڵاو زانیاری هەبوو یان سەرپێچییەکی بینی با پەیوەندیمان پێوە بکات، ئەمەش ژمارەی مۆبایلەکەیانە
(07708593000).
ڤێرتێرنەری
کێشەکە حەل بوو
باخچەی ئاژەڵان زاوایان بۆ هات
دوای هەشت ساڵ
ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگەی ڤێرتێرنەری مەخمور هەڵکرایەوە
شادی عەلی - سەرۆكی رێكخراوی هانا
"دژی شەڵتەرەکانی سەگین و ئەوانەی بەڕێوەی دەبەن ئەزموونیان نییە"
وەزارەتی تەندروستی:
حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک دەستنیشان کرا
لە هەولێر
چێشتخانەیەک زیاتر لە دوو هەزار باڵندەی جیاوازی تێدایە
هەولێر
پشیلەیەک لە مردن رزگار کرا
ڤێرتێنهرى پێیباشه لهناوببردرێت و لیژنهى فهتواش دژیهتى