دیمەنی تەقینەوەكە و دووكەڵی سەر كۆگاگەی حەشدی شەعبی. فۆتۆ: ئاژانسەكان
لێكۆڵینەوە دەكرێت
تەقینەوەكەی بەغدا كۆگای حەشدی شەعبی بوو
دەستەی حەشدی شەعبی لە بارەی تەقینەوەكەی یەكێك لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی سەر بە دەستەكەی، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بەوەداوە، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری تەقینەوەكە دەكەن.
لە راگەیاندراوی دەستەكەدا هاتووە:
ئەمڕۆ 18.7.2024 كاتژمێر 7:00 تەقینەوەیەك لە ئەمباری لۆچستی لیوای 42ی سەر بە قەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین، بە دیاریكراوی لە سەربازگەی دواوە لە ناوچەی یوسفییەی باشووری بەغدا روویدا، بۆیە دەستەكە لیژنەیەكی هونەری تایبەتی پێكهێنا بۆ زانینی هۆكاری تەقینەوەكە، ئێستاش تیمەكانی رزگاركردن و تەندروستی و بەرگریی شارستانی لە شوێنی تەقینەوەكەن، كە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، لە هەر وردەكارییەكی نوێ ئاگادارتان دەكەینەوە.
ئەم ئێوارەیە چەند ڤیدیۆیەك لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، كە “درۆن” بەسەر ئاسمانی ناوچەی عوێریچ دەسووڕێتەوە و دەنگی تەقینەوە دێت و دووكەڵ لە ئاسمانی ناوچەكە و ئەو شوێنە بەرزبووەتەوە، كە وەك حەشدی شەعبی ئاماژەیان پێكردووە. كۆگای لۆجستیی لیوای 42ی سەر بە دەستەكەیانە.
لە بەغدا دەنگی تەقینەوەی گەورە دەبیسترێت
تەقینەوە
خەڵکی گەرمیان خانووەکانیان لەریوەتەوە
لە نزیک مەرزی پەروێزخان تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا
لەناو ماڵان کەوتەخوارەوە
پێدەچێت درۆن بێت؛ دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە سۆران بیسترا
پارچەکانى کەوتنە خوارەوە
ئەوەی لە وەرتێ تەقییەوە درۆن بوو، زیانی نییە
پارچەی درۆنیان بەرکەتووە
لە هەولێر ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوت
میدیای ئێران: