دیمه‌نێكی په‌تاته‌ى به‌رده‌ڕه‌ش ... وێنه: 964+
رۆژانه 1500 تۆن
په‌تاته‌ى به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقیان پڕكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك ئاماری رۆژانه‌ى هه‌نارده‌كردنى په‌تاته بۆ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌زار و 500 تۆن له رۆژێكدا هه‌نارده ده‌كرێت.
په‌تاته‌كانى دهۆك له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانى ده‌شتى ناوكوڕ له به‌رده‌ڕه‌ش و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانى ئاكرێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێن.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، رۆژانه له سنوورى ئه‌م دوو قه‌زایه‌ی دهۆك هه‌زار 500 تۆن په‌تاته‌ى ئاسایی ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى عێراق ده‌كرێت.
سێ جۆر په‌تاته له سنوورى دهۆك به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، په‌تاته‌ى ئاسایی كه بۆ خواردنه، په‌تاته‌یه‌كیش بۆ دروستكردنى چپس و سێیه‌میشیان فینگه‌رى لێ دروست ده‌كرێت.
وتیشی “په‌تاته‌ى چپس و فینگه‌ر بۆ بازاڕه‌كانى سلێمانى و دهۆك ده‌نێردرێن”.
به‌پێی ئامارێكى كشتو‌كاڵى دهۆك، له ماوه‌ى مانگه‌كانى ئایار و حوزه‌یرانى ئه‌مساڵدا له سنوورى ئه‌م پارێزگایه 43 هه‌زار تۆن له به‌رهه‌می جیاواز هه‌نارده‌ى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق و هه‌رێمی كوردستان كراوه.
هاوردەکردن
چی پێشکەش دەکەن؟
ئۆمۆدا و جەیکۆ بە فەرمی دێنە ناو بازاڕی كوردستان و عێراقه‌وه
تەنیا تەماتە خۆی جیڕکردووەتەوە و دانابەزێ
کرانەوەی مەرزەکانی کوردستان هەرزانی خستە وڵات
"گرێبەستی نوێ مەکەن"
چین كاری پاڵاوگە گەورەکانی نەوتی وڵاتەکەی راگرت
"بەرهەمی خۆماڵی پێبگات هەرزان دەبن"