نازانرێ مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە
کوپەڵەیەکی مێژوویی رادەستی شوێنەواری سلێمانی کرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دەزگای کاروباری مینی سلێمانی لە کاتی هەڵمەتی پاکسازی لە کێڵگەیەکی مین لە گوندی زڕگوێز کوپەڵەیەکی کۆنیان دۆزیوەتەوە و ئەمڕۆ رادەستی شوێنەواری سلێمانی کرا.
حوسێن حەمە غەریب بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی بە ی964 وت، دەزگای کاروباری مینی سلێمانی لە کاتی پاککردنەوەی کێڵگەیەکی مین لە گوندی زڕگوێز، کوپەڵەیەکی کۆنیان دۆزیوەتەوە و ئەمڕۆ رادەستیان کردووین.
باسی لەوەش کرد، لە رێگەی ئامێرەکانیانەوە کوپەڵەکە دۆزراوەتەوە، لەبەر ئەوەی کانزای تێدایە و توانیویانە بێ ئەوەی زیانی بەربکەوێت، دەریبهێنن.
روونیشیکردەوە، هەموو ناوچەیەک بەشی خۆی ئاسەواری تێدایە، بەڵام ئەو جێگایەی ئەو کوپەلەیەی تێدا دۆزراوەتەوە، پێشتر لەلای ئەوان تۆمارنەکراوە، دوای پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە لە مین، دەست بە رووپێوی دەکەن، بۆ ئەوەی بزانرێت ناوچەیەکی شوێنەوارییە یان تەنیا ئەو کوپەڵەیەی لێبووە.
وتیشی: ”ئێستا دیارنییە مێژووی کوپەڵەکە بۆ کەی دەگەڕێتەوە، دەبێت ببرێتە مۆزەخانەی سلێمانی و پاک بکرێتەوە و مێژووەکەی دیاریبکرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
شوێنەواری سلێمانی
سلێمانى
ئەو خانووە دێرینەى بڕیاربوو ببێت بە بەشێک لە بنیاتنانەوەى شار، ئاگرى گرت و رووخان
لە گەڕەکی سابوونکەرانی سلێمانی
خانوویەکی کەلەپووری دەکرێت بە مۆزەخانەیەکی هونەری
نهبوونى میلاك و شوێن دوایخستبوو