پڕۆسەی ئەلکترۆنی تەواو نەبووە
بۆچی ناوی نوێ لە کۆبۆنی خۆراک تۆمار ناکرێ؟
964+
ئەحمەد مستەفا
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، “پاش بەدواداچوون، وەزیری بازرگانیی عێراق هۆکاری تۆمارنەکردنی ناوی نوێی بۆ کۆبۆنی خۆراک بۆ راگرتنی هەموو مامەڵەیەکە بە کاغەز و گۆڕینی بۆ ئەلیکترۆنی گێڕاوەتەوە”.
بە قسەی ئەو، “هەرکات پرۆسەی بەئەلیکترۆنی تەواو بوو، هەموو مامەڵە نوێیەکانی تۆمارکردنی ناوی نوێ تەواو دەکرێن”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17.7.2024، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە 964ی وت، “پاش بەدواداچوون، وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێ هۆکاری تۆمارنەکردنی ناوی نوێ بۆ کۆبۆنی خۆراک، راگرتنی هەموو مامەڵەیەکە بە کاغەز و گۆڕینێتی بۆ ئەلیکترۆنی”.
وەزیری بازرگانی بەڵێنی ئەوەی داوە، “هەرکات پرۆسەی بەئەلیکترۆنی تەواو بوو، هەموو مامەڵە نوێیەکانی تۆمارکردنی ناوی نوێ تەواو دەکەن”.
سۆران عومەر باسی لەوەکرد، “بە نووسراوی فەرمی لە 26.5.2024 داوام لە وەزیری بازرگانیی عێراق کرد، بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک خێراتر بکەن، چونکە ماوەیەکی زۆرە جیاکردنەوەی خێزان و منداڵی نوێ تۆمارناکرێ بۆ کۆبۆنی خۆراک”.
وەزیر بە نووسراوی، ژمارە ( م.و /4831 لە 3.7.2024 ) بە ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراقی وتووە، “هەرکات پرۆسەی بەئەلیکترۆن تەواو بوو، هەموو مامەڵە نوێیەکانی تۆمارکردنی ناوی نوێ دەستپێدەکەن”.
دەقی نوسراوەکە؛