دوكاندارەكان وادەڵێن
“نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر سست بەڕێوەدەچێت”
+964
شیراز عەبدوڵا-هەولیر
دوکاندارانی زیانلێکەوتووی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، جارێکی دیکە لە ناو دوکانە سووتاوەکانیاندا گردبوونەوە و داوای خێرا بەڕێوەچوونی کاری نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە دەکەن
دوو لە دوکاندارە زیانلێکەوتووەکان بە 964یان وت ، “بەشی زۆری دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری کرێچین و ئێستادا بێ ئیش ماونەتەوە و داوا دەکەن تیمی نۆژەنکردنەوە زیاتر بکرێت .
حەلیمە ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی هەولێر بە 964 وت ، ئەو بەشەی بازاڕی قەیسەری هەولێر شوێنەوارە و کۆنە دەبێ بە وریایی و هەستیارییەوە کاری تێدابکرێت و ئێستا لە قۆناغی چاککردنەوەدان.
لەوەتەی لە ناوەڕاستی ئایاری رابردوو بازاڕی قەیسەری سووتاوە، تا ئێستا چەند جارێكە دوكاندارانی بازاڕەكە گرددەبنەوە و داوا دەكەن بازاڕەكە خێرا نۆژەنبكرێتەوە و قەرەبووش بكرێنەوە.
شەوى 5.5.2024، بازاڕى قەیسەریی هەولێر ئاگرى گرت و بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سوتان و زیانێکى زۆرى مادى لێکەوتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە ماوەى یەک ساڵدا رووکارى دەرەوەى دوکانەکانى بازاڕى قەیسەرى نۆژەن دەکرێتەوە
قەیسەری
یەکێکە لە چایخانە کۆنەکانی پایتەخت
رێکخراوێکی هۆلەندی پاسکیلێک بەدیاری دەبەخشێتە چایخانەی مام خەلیل
"كارەكەیان پێوانەیی بوو"
ئهندازیارانی نۆژهنكردنهوهی بازاڕی قهیسهریی ههولێر خەڵاتكران
"بە دوکانان ناچێ"
بچووکترین دوکانی قەیسەری هەولێر بەرگدوورییە
بازاڕی هەولێر