مەترسی دروست کردووە

گەڕەکێکی ناحیەی رزگاری بە دار ھێڵی کارەبایان راکێشاوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

گەڕەکی راپەڕین لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار یەکێکە لە گەڕەکە گەورەکانی ناحیەکە، لەدوای رووخانی حکومەتی بەعس دروست بووە.

بەشێکی دانیشتوانەکەی ھێڵی کارەبایان بە دار راکێشاوە، ئەو دارانە ھێڵی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەشیان لەسەرە.

وایەرەکانی ئەو سەر ئەو دارانە شۆڕبوونەتەوە و بەشێک لە دارەکانیش شکاون، مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ و دانیشتوانی گەڕەکەکە ھەیە

جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەکە بۆ 964 دەڵێت، ئەمساڵ ستونی کارەبا بۆ ھەمویان رادەکێشین

وتیشی، 870 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەی راکێشانی ستونی کارەبا بۆ گەڕەکی راپەرین تەواو دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بۆ یه‌كه‌مجار ئاوى خواردنه‌وه‌ گەیەندرایە 60 ماڵی سن...

بۆ یه‌كه‌مجار ئاوى خواردنه‌وه‌ گەیەندرایە 60 ماڵی سنوورى ناحیەی رزگاری