دەرهێنەری فیلمەکە بۆ 964 قسە دەکات
فیلمێکی کوردی چوار خەڵات لە فیستڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سریلانکا بەدەست دەهێنێت
964+
ژووری هەواڵ
فیلمی “ژن” بەرهەمی کۆمەڵێک گەنجی هەڵەبجە و خورماڵە باشدارییان پێ کردووە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سریلانکا لە هندستان و توانیویانە ببنە خاوەنی چوار خەڵات.
فیلمەکە لە نوسین و دەرهێنانی ژیوار محەمەدە و هەریەک لە زریان حەکیم و گوڵچین عەبدوڵا رۆڵی تیادا دەبینن.
ژیوار محەمەد دەرهێنەری فیلمەکە بۆ 964 باسی فیلمەکە و خەڵاتەکان دەکات کە بەدەستیان هێناوە.