لەلایەن رێکخراوێکى نێودەوڵەتییەوە

بەم هاوینە منداڵانى گۆپتەپە فێرى زمانى ئینگلیزى و وێنەکێشان دەکرێن

964+

عەزیز گۆپتەپەیى- گۆپتەپە

رێکخراوێکى سویسرى پرۆژەیەکى گرنگى بۆ منداڵانى گۆپتەپە کردووەتەوە و دەیەوێت منداڵانى ئەو گوندە فێرى زمانى ئینگلیزى و چاودێرى تەندروستى و وێنەکێشان بکات.

شایلا دۆسان تۆس، سەرپەرشتیار لە رێکخراوی هێڵی یارمەتی نێودەوڵەتی  بە 964ـى وت، ئامانجی سەرەکی کردنەوەی ئەم ناوەندە بریتى دەبێت لە  راهێنان بە منداڵان لە چەند بوارێک بەتایبەت فێربوونى زمانى ئینگلیزى و کارى دەستى و وێنەکێشان و چاودێرى تەندروستى.

رێکخراوەکە باوکان و دایکانى منداڵانى سەرپشک کردووە لەوەى دەتوانن لەگەڵ منداڵەکانیان بێن، تا لە نزیکەوە ئەو راهێنان و خزمەتگوزارییانە ببینن کە پێشکەش بە منداڵەکانیان دەکرێت.

” تەواوی پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەم پڕۆژەیە بێ بەرامبەرە دەبێت بۆ هەموو فێرخوازەکان”، شایلا دۆسان تۆس واى وت .

پرۆژەکە بۆ ماوەى یەک مانگە، بەڵام هەوڵ دەدرێت قسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى بەردەوام لە گوندى گۆپتەپەى سنوورى ئاغجەلەر بمێنێتەوە.

پڕۆژەکە بۆ منداڵانی تەمەن پێنج ساڵان و ئەو منداڵانەیە کە ئەمساڵ دەچنە قوتابخانە لەگەڵ قوتابیانی پۆلی یەک و دووی بنەرەتی ساڵى پار.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"پێویستە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە كاتی خۆیدا تەواو بكرێت"