964+
شەش گولـلە بە جەستەوەیەتى
تەرمی دانیشتوویەکى دەربەندیخان دۆزرایەوە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
تەرمى کەسێک لە سنوورى دەربەندیخان و قەرەداغ دۆزراوەتەوە کە شوێنەوارى شەش گولـلەى بە جەستەیەوەیە و دانیشتووى دەربەندیخانە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس بە 964ـى وت،”بەرەرەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەک، تەرمی گەنجێک لە چەمی دێوانە دۆزراوەتەوە کە بە شەش گولـلە کوژراوە”.
بەپێی زانیاریەکانی 964، ئەو گەنجەی کە کوژراوە ناوی (ر.ا) پێشمەرگەیە لە ھێزەکانی 70.
سلێمانى محەمەد، قایمقامى دەربەندیخان، هەواڵەکەى بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتى،”تەرمەکە لە سنوورى قەرەداغ دۆزراوەتەوەن بەڵام لەبەر ئەوەى دانیشتووى دەربەندیخانە هێناویانەتەوە بۆ دەربەند”.
لەبارەى هۆکارى کوژرانى، قایمقامى دەربەندیخان باسى لەوەکرد، جارێ نازانرێت، بەڵام دۆسییەکەى لاى پۆلیسە و لێکۆڵینەوەى دەستیپێکردووە”
“کەسوکاری کوژراوەکە گومانیان لە کەسێک ھەبووە، سکاڵایان لەسەری تۆمارکردووە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ گومانلێکراوەکە و کوڕێکی دەرچووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراون”سەرچاوە ئەمنییەکە وای وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح