كەشوهەوا

ئەمڕۆ لە دوێنێ گەرمترە

964+
ژووری هەواڵ

بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ سێشەمە ئاسمان ساماڵ دەبێت  و لە ناوچەکانى باکوور پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزترە بە بەراورد بە دوێنێ  .

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی كوردستان بڵاویکردەوە، کەشوهەوای ئەمڕۆ زیاتر گەرم دەبێت و لە دوێنێ گەرمترە، بە جۆرێک گەرمترین شوێن گەرمیانە، كە 46 پلەیە و فێنکترین شوێنیش حاجی ئۆمەرانە بە 30 پلە.

هەروەها تۆمارەكانی دیكە بەم جۆرەیە:
خێرایى با: لەسەرخۆ- مامناوەند (10 – 20 )کم/ک.
ئاراستەی با: باکووری رۆژئاوا
مەوداى بینین: ( 8 – 9 ) کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 44
سلێمانی: 42
دهۆک: 43
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 43
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 46