لە ئاکرێ

بایی زیاتر لە 15 ملیۆن دینار دەرمان بۆ نەخۆشخانەی گوڵان دابینکرا

+964

ژێوار خدر

ئەمڕۆ دووشەممە 15.7.2024 لەلایەن دەزگای تەندروستیی کوردستانەوە بە گوژمەی زیاتر لە 15  ملیۆن دینار، بڕی پێویستی دەرمان بۆ کۆگاکانی دەرمانی نەخۆشخانەی گوڵانی گشتی لە قەزای ئاکرێ دابینکرا.

تەندروستی ئاکرێ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو دەرمانانە پێویستییەکی زۆریان لەسەرە لەلایەن هاوڵاتییانەوە، رۆژانە لەلایەن خەڵکەوە بەکاردەهێنرێن.

بەڕێوەبەری تەندروستی ئاکرێ لە راگەیاندراوەکەدا داوای لە دەزگای تەندروستی کوردستان کردووە، ئەم جۆرە هاوکارییانە بەردەوامییان هەبێت، چونکە نەخۆشخانەکەیان پێویستییەکی زۆری بەو دەرمانانە هەیە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، جێگری سەرۆکی دەزگای تەندروستیی گشتیی کوردستان دەڵێت، ئەوە هەنگاوی یەکەمە و لە بەرنامەیاندایە لە داهاتوودا ریژەیەکی زۆرتری دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سنووری ئاکرێ دابین بکەن.

لە نەخۆشخانەی ئاکرێ منداڵی تازە لەدایکبوو بە پارەیە

لە نەخۆشخانەی ئاکرێ منداڵی تازە لەدایکبوو بە پارەیە