هاوپەیمانان: لە 11 ئۆپەراسیۆندا 280 داعش دەستگیركراون

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایدەگەیەنێت لە 11 ئۆپه‌راسیۆندا لە عێراق و سووریا توانیویانە 285 چەكداری داعش دەستگیر بكەن.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، مانگی كانوونی یەكەمی 2022 لە سووریا و عێراق 11 ئۆپه‌راسیۆنیان ئەنجامداوە و توانیویانە 285 چەكداری داعش دەستگیر بكەن.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ئۆپەراسیۆنەکانیان  دژی ئەو رێکخراوە بەردەوامن.

 ئۆپەراسیۆنەكان بریتیبوون لە هەڵکوتان و دابەزینی ئاسمانی لە ناوچە جیاوازەكاندا.

بەپێی راگەیەندراوەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی به‌ داعش، ئۆپه‌راسیۆنەكان لە سێكوچكەی ئورن – عێراق – سوریا بەردەوام دەبن.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2014 بە سەرۆكایەتی ئەمریكا و ئەندامیەتیی 13 وڵات  دژی چەكدارانی داعش دامەزرا، تا ئێستاش لە كارەكانیان  به‌رده‌وامن.