له سلێمانى داواكاریه‌ك له سه‌رمایه‌داران ده‌كرێت
رێگرى له‌و كه‌سانه ده‌كرێت به‌ناوى هه‌ژارى میدیاكان له‌خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له سلێمانى رێگرى له‌و كه‌سانه ده‌كرێت به‌ناوى هه‌ژارى میدیاكان له‌خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و داواى یارمه‌تى له سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ن.
بێستون جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان به‌وردى چاودێرى ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه پاره كۆبكه‌نه‌وه.
وتیشی “ئه‌و خێزانه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له باغى گشتى سلێمانى باسی ئه‌وه‌ى كردبوو كه خاوه‌ن خانووه‌كه‌ى ده‌ریكردووه، راست ده‌رنه‌چوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داران و خواپێداوان ده‌یانه‌وێت یارمه‌تى خه‌ڵكى هه‌ژار بده‌ن، با بێن له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌ستكورتیان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن