دیمەنێك لە تۆپبارانی سوپای توركیا لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان - فۆتۆ: 964
سەرۆكی توركیا:
“بەم زووانە ئۆپەراسیۆنی چنگ – قفڵ كۆتایی دێت”
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، بەم نزیکانە هێزەکانی تورکیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی “چنگ – قفڵ” لە “باکووری عێراق” دێنن.
ئەردۆغان ئەمڕۆ یەكشەممە 14.7.2024 ئەم قسانەی لە وتارێکدا كرد لە رێوڕەسمی دەرچوونی وەجبەیەک لە ئەفسەرانی ئەركان لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانی لە ئیستەنبوڵ.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، وتەكانی سەرۆكی توركیای بڵاوكردەوە، كە ئاماژەی بەوە دا “سیستمی چەكی ناوخۆیی بەشدارییەکی زۆری لە شەڕی دژی تیرۆردا دەکات، رێکخراوەکە (پەكەكە) نەیتوانیوە لە سنوورەکانی تورکیادا بجوڵێت و بە تەواوی لە عێراق و سوریادا گەمارۆدراوە”.
ئەردۆغان باسی لە ئۆپەراسیۆنی “چنگ – قفڵ” کرد و وتی: زۆر بە زوویی قوفڵەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ لە “باکووری عێراق” دادەخەین.
هەروەها جەختی لەوە كردەوە، توركیا سوورە لەسەر تەواوكردنی زنجیرە كەموكوڕییەكان لە پشتێنەی ئەمنی بە درێژایی سنووری باشووری خۆی لەگەڵ سوریا، لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاكەكەی.
سەرۆكی توركیا دەڵێت، بڕیاریانداوه رێگه به هیچ قەوارەیەك نەدەن به درێژایی سنووره کانی عێراق و سووریا، که مەترسی بۆ سەر وڵاتەكەی دروست بكەن.
ئۆپەراسیۆنی “چنگ – قفڵ”، لە لایەن سوپای توركیا لە 17.4.2022 دەستیپێكردووە و تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆك دژ بە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بەردەوامە، هاوكات لە ماوەی رابردوودا توركیا تۆپباران و هێرشەكانی و ئامادەبوونی سەربازی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان زیاتر كردووە، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی ئەم شەڕ و هێرشانەوە بە دەیان دۆنم زەوی و باخی جوتیارانی كوردستان سووتاون و بە دەیان گوندیش چۆڵ كراون.
لە گوندی سەرگەلێ شەڕی سوپای توركیا و گەریلاكان دەستیپێكردەوە
هێرشی توركیا
ئاماری نوێ ؛ 160 برینداریش هەیە
زیاتر لە 1200 کەس لە رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە
پێشێلكردنی ئاگربەست
سوپای سوریا دەوروبەری كۆبانێی بۆردومان كرد و منداڵێک گیانی لەدەست دا
سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست
"سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر رۆژئاوا"
راگەیەندراوێک لە (هەسەدە)ەوە : مەترسیدارە!
"گروپەکانی سەر بە دیمەشق ئاویان لەسەر زیندانی ئەقتان لە رەققە بڕیوە"
ئاگربەست درێژکرایەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە نزیکەی 100 کەس