دیمه‌نى یه‌كێك له خانوه گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى چۆمان.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى باڵه‌كایه‌تى
له سنوورى چۆمان
خانوە گەشتیارییەکان ئاگادارده‌كرێنه‌وه به‌بێ رێنمایی شوێنه‌كانیان به‌كرێ نه‌ده‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى چۆمان خاوه‌ن ڤێللا و خانوه گه‌شتیارییه‌كان ئاگادارده‌كرێنه‌وه به‌بێ وه‌رگرتنى رێنمایی شوێنه‌كانیان به‌كرێ نه‌ده‌نه گه‌شتیاران.
رێنماییه‌كان هه‌م بۆ خاوه‌ن خانووه‌كان و هه‌میش بۆ گه‌شتیارانه و هه‌ردوولایان پابه‌ندى چه‌ند رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.
رێنماییه‌كان له‌لایه‌ن نووسینگه‌یه‌كى گه‌شتیاری به‌ناوى بێرمه‌سارد بڵاوده‌كرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنوورى چۆمان رێگه‌پێدراوه.
باهۆز ساڵح ره‌سوڵ، خاوه‌نى نووسینگه‌كه به 964ـى وت، رێنماییه‌كانیان بۆ شوێنه گشه‌تیارییه‌كان ئه‌وه‌یه كه پێویسته خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ گه‌شتیاران دابین كردبێت و بۆ گه‌شتیارانیش پابه‌ندیان ده‌كه‌ن به پاراستنى ژینگه.
وتیشی “بۆ هه‌ندێك له‌و شوێنانه رێبه‌رى گه‌شتیاریش دابین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م خاوه‌ن شوێنه‌كان قازانجى خۆیان بكه‌ن و هه‌میش گه‌شتیاران بێ كێشه‌وگرفت بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر خانوێكی گه‌شتیاری له‌رێگه‌ى نوسینگه‌كه‌یانه‌وه به‌كرێ بدرێته گه‌شتیاران و رێنماییه‌كانیان پێبدرێت، له‌به‌رامبه‌ردا بڕه‌پاره‌یه‌كی كه‌م له خاوه‌ن خانوه‌كان وه‌رده‌گیرێت كه‌له پێنج هه‌زار دینار زیاتر نییه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى پێدانى رێنماییه‌كان بزانن چه‌ند خانوی گه‌شتیاریی له سنووره‌كه‌یان هه‌یه و چه‌ند گه‌شتیاریش سه‌ردانیان كردوون.
تا ئێستا ئامارێكى ورد لاى ئه‌م نووسینگه گه‌شتیارییه نییه به‌ڵام خاوه‌ن نوسینگه‌كه ده‌ڵێت، زیاتر له 200 خانوو له گونده‌كانى سنوورى چۆمان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئاماده‌كراون بۆ به‌كرێدانیان به گه‌شتیاران.
گەشتوگوزاری چۆمان
له بناری چیای هەڵگورد
گه‌شتیاران كه‌مپینگێكی شاخه‌وانان پیس ده‌كه‌ن و چه‌ند ژینگه‌پارێزێكیش خاوێنی ده‌كه‌نه‌وه
تەنیا بە پیادە دەتوانن
گۆمی فێلاو رێگەی چوونی ئۆتۆمبێلی نەما
ناساندنى كولتوور و راكێشانى گه‌شتیار
له باڵه‌كایه‌تى گه‌شتى به‌هاره‌ى نه‌ته‌وه‌كان سازدەكرێت
لە 13 و 14ـی ئەم مانگە