ئەو باڵدارەی هەمووانی فێری فڕین کرد
964+
ژووری هەواڵ
ئیبراھیم ئەمین باڵدار نووسەری کتێبی ئەلف و بێی نوێ، ئەو کاتە تەمەنی هەر 20 ساڵێک بووە کە لە ساڵی 1940 خانەی مامۆستایانی رۆستەمییەی لەشاری بەغدا تەواو کرد و هەر ئەو ساڵە وەک مامۆستا لە گوندەکانی سلێمانی دامەزراوە، 9 ساڵ دوای دامەزراندنی لە ساڵی 1949 بڕیار دەدات کتێبێک بۆ فێربونی منداڵانی کورد بنووسێت ناوی لێنا (ئەلف و بێی نوێ)، هەر ئەو ساڵە کتێبەکەی خستە بەردەست مەعاریفی سلێمانی و وەزارەتی مەعاریف هەر زوو کتێبەکەی پەسەند کرا، دواتر لەلایەن رێکخراوی یونسکۆ وەک کتێبێکی فێرکاری پرۆگرامی خوێندن دانی پێنرا.