له جۆره‌كانى ته‌مموز 2 و ئه‌ده‌نه‌یه
له دهۆك 2000 تۆن بنه‌تۆوی گه‌نم له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك بڕیاریداوه، ئه‌مساڵ دوو هه‌زار تۆن بنه‌تۆوى گه‌نم له جوتیارانى سنووره‌كه‌ى وه‌ربگرێت، بۆ هه‌ر تۆنێكیش نرخی دیاریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ساڵى داهاتوو هه‌مان جۆر بچێننه‌وه.
بنه‌تۆوه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆك باوه‌ڕپێكراوه و له جۆره‌كانى ته‌مموز 2 و ئه‌ده‌نه‌ن.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، پێشتر ئه‌م جۆره گه‌نمانه‌یان داوه‌ته جوتیاران و چاودێریی وردى چاندن و پێگه‌یشتن و به‌رهه‌مه‌كه‌یان كردووه.
وتیشی “ده‌مانه‌وێت بۆ ساڵى داهاتوو هه‌مان ئه‌م جۆره گه‌نمانه له سنوورى دهۆك بچێندرێنه‌وه، بۆیه بڕیارمانداوه له جوتیاران وه‌ربگرین”.
له به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆك دوو تیمى پسپۆڕ كارى ده‌ستنیشانكردنى باشترین جۆرى بنه‌تۆویان كردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ساڵى داهاتوو وه‌رگرتنى بنه‌تۆوى گه‌نم له جوتیاران زیاتر بكه‌ن و له دوو هه‌زار تۆنه‌وه بیگه‌یه‌ننه پێنج هه‌زار تۆن.
به‌پێی ئه‌و نرخه‌ى كشتو‌كاڵى دهۆك بۆ وه‌رگرتنى بنه‌تۆوى گه‌نمه‌كه‌یان داناوه، بۆ جۆره تۆماركراوه‌كه بۆ هه‌ر تۆنێك 885 هه‌زار دینار و بۆ هه‌ر تۆنێك بنه‌تۆوى په‌سه‌ندكراویش بڕى 860 هه‌زار دیناریان ده‌ستنیشان كردووه.
كشتوكاڵ
جۆرى ئاودان نرخه‌كه دیاریده‌كات
عێراق نرخی گەنمی بۆ ساڵی 2025 دیاریکرد
به‌شه‌ویش كارى تێدا ده‌كرێت
واده‌ى تهواوبووونى به‌نداوى گۆمه‌سپان دیاریكرا
CPT: دۆخه‌كه له ئامێدی ئارامه
سه‌ربازانى توركیا رێگرى له هاوڵاتیان سێ گوندى زاخۆ ده‌كه‌ن بچنه‌وه گونده‌كانیان
خانووه پلاستیكییهكانى بازیان ئاگاداركرانه‌وه