دیمەنی راسپاردنی سەرۆکی لیژنەی باڵای قایمقامیەتی هەڵەبجە _ وێنە: قایمقامیەتی هەڵەبجە
بوو بە سەرۆکی لیژنەی باڵا
لە هەڵەبجە ژنێک بەرپرسیاريەتیی ژنێکی دیکەی بەرزکردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەرپرسیاریەتیی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی هەڵەبجە، بەرزکرایەوە بۆ سەرۆکی لیژنەی باڵا، بۆ لەمەودوا کەسێک بەناوی دڵنیا فاروق، سەرپەرشتیاری کارەکانی سەرجەم لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە و قەزا و ناحیەکانی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024، نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە فەرمانی راسپاردنی واژۆ کرد.
لە بارەی بڕیارەکەوە، لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی هەڵەبجە کە وێنەیەکیان بۆ 964 ناردووە و دەڵێن، “بە فەرمانی نوخشە ناسح، قایمقامی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ، دکتۆر دڵنیا فاروق ئیبراهیم، وەک سەرۆکی لیژنەی باڵای قایمقامیەتی هەڵەبجە دەست بەکاربوو”.
دڵنیا فاروق. پێشتر بەرپرسی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بوو، بە گوێرەی راسپاردنە نوێیەکە، کاری ئەو لیژنەی کە ئەرکدار کراوە بۆی، “سەرپەرشتی کردن و بەدواداچوونی کاری گشت لیژنەکانی قایمقامیەت و ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەبێت”.
لە هەڵەبجە زۆرێک لە پۆستە ئیداری و بەرپرسیاریەتییە فەرمییەکان لە ئەستۆی ژنانە، لەوانە، (قایمقامی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی هەڵەبجە، نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، سەرۆکی لیژنەی باڵا لە قایمقامیەتی هەڵەبجە) پێشتر سەرۆکی شارەوانی و وتەبیژی تەندروستی شارەکەش ژن بەڕێوەی دەبردن.