سەرپێچیکاران سزادەدرێن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەرین گەڕەکەکانی رانیە ئاگادار دەکاتەوە

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین، بەشی زیادەڕۆیی ئاگاداری گەڕەکەکانی رانیە دەکاتەوە، بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە لەسەر بۆری سەرەکیی بۆری ئاو ببەستن بۆ ئاودانی باخچەکانیان.

سەلام عومەر بەڕێوەبەری ئاوی راپەرین بە 964ی وت، بەشێک لە گەڕەکەکانی رانیە، بە تایبەتی گەڕەکەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونەکان، پێشتر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆریی ئاویان بۆ راکێشراوە، بە شێوەیەک لەسەر بۆری ئاوی سەرەکیی بۆرییان بەستاوە بۆ ئاودانی باخچەکان، کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی دراوسێیەکانیان و کارێکی نایاسییە،  پێشتر هەموو ئەو ماڵانە ئاگادار کراونەتەوە، کە بەردەمی ماڵەکانیان باخچەیە بۆرییەکانیان لەسەر بۆری ئاوی سەرەکی لابەرن بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

سەبارەت بە جۆری سزاکە، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین روونیکردەوە، هەر کەسێک ئەم سەرپێچییانەی لێ ببینرێت بۆری ئاوی راکێشراوی لەسەر تێچووی خۆی لێدەبڕدرێت، بە پێی جۆری بۆڕییەکەش غەرامە دەکرێت، کە بڕی غەرامەکە لە 350 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و تا 20  ملیۆن دینار دەڕوات.

پڕۆژەی ئاوی قولەی رانیە خێراتر و زیاتر دەکرێت

پڕۆژەی ئاوی قولەی رانیە خێراتر و زیاتر دەکرێت

تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەکێکی رانیە رادەکێشرێت

تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەکێکی رانیە رادەکێشرێت