لە عەربەت

دوو هاوڵاتى لەسەر سووتاندنى 100 دۆنم پەرێزى گەنم دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، دەستگیرکردنى دوو هاوڵاتى راگەیاند کە تۆمەتبارن بە سووتاندنى 100 دۆنم پەرێزى گەنم و ژمارەیەک پورەى هەنگ.

بەپێى راگەیەندراوى پۆلیسى دارستان بێت کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، رۆژى 5ـى ئەم مانگە، لە گوندى (بێستانسوور، کاژارو)ـى سەر بە ناحیەى عەربەت ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 100 دۆنم پەرێزى گەنم و پێنج پورەى هەنگ و باخى هاوڵاتییەک و عەرەبانەیەک داى وشک سووتاون.

لەسەر ئەو رووداوە، پۆلیسى دارستان و ژینگە دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە کردنەوەى ئاگرەکە.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمەتبارەکان لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت رێکخراوە و رێکارى یاسایى بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبە.

ئاگرەکەی دۆلی ئالانە کۆنتڕۆڵکرا

ئاگرەکەی دۆلی ئالانە کۆنتڕۆڵکرا