گوژمەکەی زیاتر لە 10 ملیار بوو

سلێمانی؛ یەکتربڕی ئارام کرایەوە و شۆفێران دەتوانن بەکاریبهێنن

964+

ئەحمەد محەمەد و دیلان محەمەد – سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی، پاش دووساڵ لە كاركردن تێیدا كرایەوە، ئیتر شۆفێران دەتوانن بە ئاسانی یەکتربڕەکە بەکاربهێنن.

پڕۆژەكە پێكهاتووە لە بونیادنانی نزمە پردێك بۆ سەربەستكردنی شۆفێرانی شەقامی شەستی (بازنەیی مەلیك مەحمود) و هەموو ئەو گەڕانەوانەی (یو تێرن) دەكەونە سنووری كاری پڕۆژەكە، هەروەها فراوانكردنی شەقامە لاوەكییەكان، دروستكردنی شەقام بۆ بەستنەوەی سەنتەری شار بە بەشی باكووری شەقامی مەلیك مەحمود، هەروەها بەستنەوەی بەشی باشووری شەقامی مەلیك مەحمود بە سەنتەری شار.

شڤان فەرەیدون، ئەندازیار و بەڕێوەبەری پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام بە 964ی وت، “پڕۆژەکە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان بۆ گەشەپێدانی رێگاوبان و ئاسانی هاتوچۆ لەناو سەنتەری شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی شارەوانیی سلێمانی و لەلایەن كۆمپانیای ئینێرجی ترانسیشن جێبەجێ کراوە”.

بەپێی گرێبەستەكە دەستبەكاربوونی دەگەڕێتەوە بۆ 19.9.2022 دوای دوو ساڵ كاركردن و ماوەی 700 رۆژ لە 4.7.2024 كارەكانی پڕۆژەكە كۆتایی هات، گوژمەی پڕۆژەکە 10 ملیار و 355 ملیۆن و 129 هەزار دینار بوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سایلۆی سلێمانی: سبەی چەکی 60 ملیار دینار دابەشدەکرێ

سایلۆی سلێمانی: سبەی چەکی 60 ملیار دینار دابەشدەکرێ

بەهۆی یەکتربڕی ئارامەوە بەشێک لە شەقامی 60 مەتری سلێمان...

بەهۆی یەکتربڕی ئارامەوە بەشێک لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی دادەخرێت