بۆ مانگ پێنج و شەش لە هاوکارییەکە بێ بەشکراوین

پێشمەرگە پیادەکان دیسانەوە گردبوونەوە؛ چوار داواکارییان هەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

پێشمەرگەکانی لیوای نۆی پیادە بۆ دووەم جار گردبووە و داوا دەکەن، “هەرکەس بووە بە هۆکاری ئەوەی لە هاوکاری هاوپەیمانان بێبەش بکرێن، لە لیواکەیان دووربخرێتەوە”.

ژمارەیەک پێشمەرگە: سکاڵا دەبەینە دادگای سەربازی

ژمارەیەک پێشمەرگە: سکاڵا دەبەینە دادگای سەربازی

پێشمەرگەکان لە سلێمانی و ئەمڕۆ یەکشەممە 7.7.2024 گردبوونەوە، لە پەیامێک کە بۆ رای گشتی خوێندیانەوە دەڵێت، “هۆکاری سەرەکی لێرەبوونمان ئەو هاوکارییەی هاوپەیمانانه که ئێمه بێبه ش کراوین لێی، دەمانەوێت بزانین کێ هۆکاری سەرەکیە و  وه کێ هۆکاره بۆ ئه وه ی ئێمه بێبەش ببین لەم هاوکارییه، بۆیە داواکارین له زووترین کات ئەو کەسەی بووه بە هۆکار دوور بخرێتەوه له لیواکەمان”.

ئەوا لە چوار خاڵدا داواکارییەکانیان خستبووەڕوو؛

یەکەم؛ لادانی هەرکەسێک که هۆکاره بۆ ئەوەی بێبەش ببین له هاوکاریی هاوپەیمانان لەهه ر پلە و پۆستێکی سه ربازیا بێت.

دووەم؛ گێرانەوه ی بڕی ئەو هاوکارییەی که له مانگی پێنج-ی ئەمساڵدا لیواکەمان لێی بێبەش کراو و بۆ مانگی شەش لێی بێ بەشدەکرێ.

سێیەم؛ نەهێشتنی جیاوازی له نێوان لیواکەمان و لیواکانی تری سەر بەوەزارەتی پێشمەرگه له هەموو روویەکەوە.

چوارەم؛ گێرانەوه ی لیواکەمان بۆ سنوری واقعی جوگرافی خۆی که سنوری سلێمانیە، چەندین ساڵه بەدەر له سنوری جوگرافی خۆمان دەواممان پێ ئه کرێ

دەقی پەیامەکەیان وەکخۆی:

به ناوی خودای گه وره .

سڵاو ڕێز بۆ ئێوه و هه موو ئه م ئاماده بووان ئێمه وه کو پێشمه رگه ی لیوای ٩ پیاده ی سلیمانی لێره ئاماده ین ڕووی داواکاریه کانمان ده که ینه هه ر یه که له .سه رۆکی هه رێمی کوردستان که سه رۆکی هێزه چه کداره کانه .سه رۆکی ئه نجومه نی و وه زیران .وه زیری پێشمه رگه. و هه ر یه که له ئامرو جێگری لیوامان ئێمه هۆ کاری ئاماده بوونمان دیاره لێره که هۆکاری سه ره کی .ئه م هاوکارییه ی هاوپه یمانانه که ئێمه بێبه ش کراوین لێی. وه ئێمه ده مان هه وێ بزانین هۆکاری سه ره کی چیه و وه کێ هۆکاره بۆ ئه وه ی ئێمه بێبه ش ببین له م هاوکارییه ئێمه داواکارین له زوترین کات ئه م که سه ی که بووه ته هۆکار دور بخرێته وه له لیواکه مان هه ر که سێک بێت و له هه ر پله و پۆستێکی سه ربازیابێت. بۆ ئه وه ی ئێمه ش سودمه ند ببین له م هاوکارییه .بۆیه داواکاریه کانمان له چه ند خاڵێکدا کورت ده که ینه وه.

١_لادانی هه رکه سێک که هۆکاره بۆ ئه وه ی بێبه ش ببین له م هاوکارییه ی هاوپه یمانان له هه ر پله و پۆستێکی سه ربازیا بێت به بێ جیاوازی له زوترین کاتدا .

٢_ گێرانه وه ی بڕی ئه و هاوکارییه ی که له مانگی ٥ دا لیواکه مان لێی بێبه ش کراو له ئێستاش دا که مانگی ٦ به هه مان شێوه لێی بێبه ش ئه کرێین ٣_ نه هێشتنی جیاوازی له نێوان لیوا که مان و لیواکانی تری سه ر به وه زاره تی پێشمه رگه له هه موو ڕوێکه وه .که له ڕابردوو دا ئه مه به زه قی درکی پێئه کرا

٤_ گێرانه وه ی لیواکه مان بۆ سنوری واقعی جوگرافی خۆی که سنوری سلیمانیه . چونکا چه ندین ساڵه به ده ر له سنوری جوگرافی خۆی ده واممان پێ ئه کرێ .که ئه مه ش به ناڕه وا ده بینین که به رامبه ر به لیواکه مان ئه کرێ

هیچ خاڵێکی پێشمەرگە له‌ ناوچەی داودە داگیرنه‌كراوه‌

هیچ خاڵێکی پێشمەرگە له‌ ناوچەی داودە داگیرنه‌كراوه‌