تەمەنی دارەکان دەگاتە چەند؟

پڕۆژەیەكی ژینگەیی دارە بەتەمەنەكانی كوردستان دەپارێزێت

+964

دیلان محەمەد جەزا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە هاوکاری رێکخراوی ژینگەدۆستی، پڕۆژەی ناساندنی 100 داری بەتەمەنی کوردستانیان راگەیاند و لە گەڕەکی کۆستەی چەم دارێکی تەمەن 400 ساڵیان ناساند.

هەژار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەتەمەنترین داری کوردستان بە 964 وت، دارەكە تەمەنی نزیکەی 400 ساڵە و لە جۆری دار تووە، بەپێی گێڕانەوەی خەڵکی ناوچەکە تەمەنی دارەکە زۆر گەورەیە.

باسی لەوەش کرد، بەپێی ئەو قسانەی ئێستا هەیە، نزیکەی 40 داری بە تەمەن هەیە لە پارێزگای سلێمانیدا و تەمەنیان لە 150 ساڵ دەستپێدەکات تا 600 ساڵ.

ئەوەشی خستەڕوو، بە نیازن بچنە پارێزگاکانی دیکەی کوردستان، لەبەر ئەوەی داری دیکەی بەتەمەن هەن و گرنگی بە دارەکانی ئەو ناوچانەش بدرێت.

لە لای خۆیەوە هێمن كەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ی وت، رێكخراوێكی ئەمریكی كار لەسەر دیاریكردنی تەمەنی دارەكان دەكات و ئەوانیش ئەركیان ئەوەیە پارێزگاری لە دارەكان بكەن و نەهێڵن زیانیان پێبگات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەسەر بڕینى هەشت درەخت چوار کەس دەستگیرکران

لەسەر بڕینى هەشت درەخت چوار کەس دەستگیرکران