كەسانی نەناسراون

پەیكەر و نافورەكانی دوزخورماتوو دەشكێندرێن

+964
سیروان خورشید -دوزخورماتوو

لە قەزای دوزخورماتوو شەوی رابردوو بەشێك لە پەیكەر و نافورەكانی گەڕەكی رزگاری شەوی رابردوو شكێنراون، ئەمەش جاری یەكەم نییە ئەو كارانە دەكرێن، بەڕێوەبەری شارەوانییش دەڵێت لە سبەیەوە دەست بە لێكۆڵینەوە دەكەن.

شەوی رابردوو پەیکەری باڵندەکانی ناو فولکەی شەقامی گەڕەكی رزگاری، کە بۆ جوانی دروستکراون، لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە شکێنراون.

مەحمود حەمید، هاوڵاتییەکی گەڕەکی رزگارییە و بە 964ـی وت، “بەشێک لە پەیکەر و نافورەکانی ناو شەقامەکانی قەزاکە لەلایەن کەسانی خۆبەخشەوە دروستکراون لە پێناو جوانکردنی سیمای شارەکە، بەڵام نیگەرانن لەوەی هەندێ کەس هەوڵی ناشیرینکردنیان دەدەن و چاویان بە ھیچ پێشکەوتن و جوانییەکی شەقامەکانی شارەکە ھەڵنایەت، بۆیە شەوانە تێکیان دەدەن و دەشکێنرێن.

مەڕعی رەشید، بەڕێوەبەری شارەوانیی خورماتوو بە 964ـی وت، “لە سبەینێوە دەست بە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئەو کەسانە دەکەن و لە هەوڵدان کامێرای چاودێری لە نزیک باخچە و پارک و ئەو شوێنانە دابنێن، کە پەیکەر و نافورەی زۆری لێ دروستکراون.

“هەرکەسێک ئەو جۆرە کار و ئەو كەسانە دەبینن کە لە هەوڵی تێکدانی باخچە و ناشیرینکردنی شوێنە گشتیەکانن، ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی شارەوانی ئیجرائاتیان لەگەڵدا بکات و رادەستی پۆلیسیان بکات”، مەڕعی رەشید وای وت.

دەشڵێت، لەهەوڵدان لە داهاتوودا لە بەشێک لە شەقامەکانی نێو قەزاکە، چەند فولکە و پەیکەرێکی جوانی دیكە دروست بکەن.

بە پێی زانیارییەکانی 964 ئەمە چوارەمین جارە پەیکەری ناو فولکەی شەقامەکان و نافورەی ناو باخچەکانی قەزاکە تێکدەدرێن و ماوەیەک پێش ئێستاش، بەشێک لە دارەکان کە بۆ سەوزکردنی شارەکە چێنرابوون، ھەڵەکێشران و لەھەمان شوێن فڕێدرابوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار م...

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار مه‌له‌ ده‌كه‌ن

ئەوانەی لە دووزخورماتوو زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دە...

ئەوانەی لە دووزخورماتوو زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە