نەریتخوازەکان شکستیان هێنا

پزیشکیان سەرۆک کۆمارى ئێرانە

964+

وریا فەتاح

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى ئێران، سەرکەوتنى مەسعود پزیشکیانى لە خولى دووەمى هەڵبژاردن راگەیاند و چوار ساڵى داهاتوو کاندیدەکەى ریفۆرم خوازەکان سەرۆک کۆمارى ئێرانە.

پزیشکیان لە گەڕى دووەم 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگى بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا سەعید جەلیلى 13 ملیۆن 538 هەزار و 179 دەنگى بەدەستهێناوە.

ئەمڕۆ شەممە موحسین ئیسلامی، وتەبێژی ناوەندى هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، لە کۆى 61 ملیۆن و 452 هەزار دەنگدەر، زیاتر لە 30 ملیۆن و 500 هەزار کەس دەنگی داوە، لەو ژمارەیەش پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێناوە و سەعید جەلیلی بە 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگ، هەڵبژاردنەکەى دۆڕاند.

لە خولى دووەمى هەڵبژاردن کە دوێنێ بەڕێوەچوو، رێژەى بەشدارى لە خولى یەکەم 10% بەرز بووەتەوە، بە وتەى موحسین ئیسلامى گەیشتووە بە 49.8%.

هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى ئێران بە شێوەى پێشوەختە ئەنجامدرا، ئەوەش دواى ئەوەى لە رووداوى تێکشکانى فڕۆکەکەیدا، ئیبراهیم رەئیسى سەرۆک کۆمارى پێشوو گیانى لەدەستدا.

هەڵبژاردنەکەى دوێنێ خولى دووەم بوو، چونکە لە خولى یەکەم چوار کاندید نەیانتوانى بەربەرستى 50+1 تێپەڕێنن.

جیاکردنەوەى دەنگەکان دەستیپێکرد

جیاکردنەوەى دەنگەکان دەستیپێکرد