بێژەى پێشووى کەناڵى جەزیرە

لونا شبل گیانى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

سەرۆکایەتی کۆماری سوریا گیان لەستدانى لونا شبل، راوێژکارى بەشار ئەسەدى سەرۆک راگەیاند.

لە ماوەى رابردوودا لونا شبل بێژەێکى دیارى و کاریگەرى پێشووى کەناڵى جەزیرە بوو

وەک ئەوەى سەرۆکایەتى کۆمارى سوریا بڵاوى کردووەتەوە، لونا شبل بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ گیانى لەدەستداوە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لونا شبل وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی سیاسی و راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمارى سوریا کاری کردووە، پاشان وەک راوێژکاری تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار بەردەوام بووە.

رۆژی 2ـی ئەم مانگە، فەرمانگەی سیاسی و راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا رایگەیاندبوو کە لونا شبل لە رێگایەکى دەرەوەى شارى دیمەشف توشى رووداوى هاتوچۆ بووە و دواتر خرایە ژێر چاودێرى چڕەوەوە.