دوو کاتژمێر

ماوەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران تا کاتژمێر 8:00 درێژکرایەوە

964+

وریا فەتاح

ماوەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران دوو کاتژمێر درێژکراوەتەوە، کاتژمێر 8:00 بە کاتى تاران و 7:30 خولەک بە کاتى هەولێر، کۆتایى دێت، ئەگەر بۆ جارى دووەم درێژ نەکرێتەوە.

هەرچەندە بڕیار بوو لە کاتژمێر 6:00 بە کاتى ئێران (5:30 خولەک بە کاتى هەرێمى کوردستان)، پڕۆسەى دەنگدان تەواو بێت، بەڵام بۆ دوو کاتژمێرى دیکە درێژکراوەتەوە.

ئەمڕۆ خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران بەڕێوە دەچێت و هەریەک لە مەسعود پزیشکیان، کاندیدى ریفۆرمخوازەکان و سەعید جەلیلى کاندیدى نەریتخوازەکان، کێبڕکێى یەکترى دەکەن.

بەپێی یاساى هەڵبژاردنى ئێران تا کاتژمێر 11:59 خولەکى ئەمشەو دەکرێت دەنگ بدرێت، بۆیە ئەگەرى درێژکردنەوەى ماوەى دەنگدا کراوەیە، بەڵام یاساکە رێگرى کردووە لە دواى ئەو ماوەیە درێژ بکرێتەوە و دەنگدەران بچنە ناوەندەکانى دەنگدان.

لە خولى یەکەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران کە هەینى رابردوو بەڕێوەچوو، بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆ و ناوەندى هەڵبژاردن، سێ جار ماوەى دەنگدانیان درێژکردەوە و تا کاتژمێر 11:59 خولەک دەنگدەرانى ئێران، دەنگیاندا.

جارێکى دیکە کاتى دەنگدانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى درێژ ...

جارێکى دیکە کاتى دەنگدانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى درێژ دەکرێتەوە؟