پەیامنێرى 964 بەرگرى شارستانى ئاگادار کردەوە

ئاگرەکەی دۆلی ئالانە کۆنتڕۆڵکرا

+964
ئاکام غەفور- سۆران

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە دۆڵی ئالانەى سنوورى خەلیفان کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە جوتیارانی ناوچەکە گەیاند.

ئاگرەکە لە گوندی روماوێژی دۆڵی ئالانە بووە و نزیکەی 50 دۆنم پەرێز  و 45 بنی چوالاش بەهۆی ئاگرەکە سوتان.

بەپێی زانیاری پەیامنێری 964، کە لە شوێنی رووداوەکە بووە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرەکە دروست بوو، لەو کاتەش چەند جارێک کارەبای ئەو ناوچەیە کوژاوەتەوە.

هەر لەگەڵ درووست بوونی ئاگرەکە پەیامنێری 964، بەرگری شارستانی سۆرانی ئاگادار کردەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی وتی،”ئێستا تیمى بنکەی بەرگری شارستانی خەلیفان دەگاتە شوێنی ئاگرەکە”.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، بە هاوکاری تیمی بنکەی بەرگری شارستانی خەلیفان و خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆل کرا کە رووبەرێکی زۆر پوش وپەڵاش و پەرێزی گەنم سوتا.

وتیشی، “بە هەوڵى تیمەکان رێگریکرا کە ئاگرەکە بەرەو رەزی جوتیاران کێڵگەیەکى پەلەوەرى تەشەنە بسەنێت”.

سۆران خۆی لە ئاگر دەپارێزێت

سۆران خۆی لە ئاگر دەپارێزێت