قۆناغی دووەم دەستیپێکرد

چیتر ئاوەرۆکانی ناوبازاڕ ناڕژێنە سەر رووباری خابور

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە رێگەی دروستکردنی ئاوەرۆ، ئاوی خابور لە زاخۆ پاکدەکرێتەوە، ئێستا دەستکراوە بە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە.

هەر لە خۆرهەڵاتی شاری زاخۆ کە گەڕەکی سەرهەڵدانە تا دەگاتە خۆرئاوای شارەکە گەڕەکی بێدار، ئاوەڕۆی هەموو گەڕەکەکان دەڕژایە سەر خابور، بەمەش ئاوی خابوریش پیس دەبوو وە دیمەنێکی ناشرینیش لەسەر روبارەکە لەشوێنی جیاجیا دەبینرا.

لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوو ئیدارەی زاخۆ بڕیاریدا سەر لەنوێ هەموو ئاوەرۆکان بەدرێژایی پێنج کیلۆمەتر بخرێنە ژێر زەوی تا لەناو شار دەربکرێن، ئینجا بڕژێنە سەر خابور.

قۆناغی یەکەمی دروستکردنی ئاوەرۆکانی زاخۆ لەنزیک پردی دەلال دەستپێکرد تا گەیشتە ناو بازاڕی زاخۆ، ئێستا کار لەسەر قۆناغی دووەم دەکرێت لەناو بازاڕدا تا دەگاتە پردی خانی لەنزیک فریاکەوتنی زاخۆ، دواتریش قۆناغی سێیەم کە جیایە لەهەردوو قۆناغەکانی تر بەشێوەیەکی گەورەتر و بەرفراوانتر ئاوەڕۆکان دروستدەکرێن بۆ ئەوەی وشکەروەکانی زاخۆش ژێر زەوی بکرێن و لەناو شاردا بەشاراوەیی دەربچن.

ئیدریس عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بە 964ـی وت، ” کەمتر لە دوو هەفتە ماوە قۆناغی دووەم کوتایی بێت، لەکاتێکی نزیکدا دەست بە قۆناغی سێیەم دەکرێت و چیتر ئەو ماڵانەی لە چواردەوری وشەرۆکانن و گەشتیارانیش نە بۆنی ناخۆش هەڵدەمژن نە دیمەنی ناشارستانی لەسەر خابور دەبینرێن”.

“هەر ئاوەرۆکانی ماڵان نا، بەڵکو بۆ زستانان و کاتی هاتنی بارانە بەلێزمەکان ئەم ئاوەرۆیانە دەبنە هۆکارێک بۆ دروستنەبوونی لافاو لەناو سەنتەری بازاڕدا وەکو ساڵانی رابردوو”، ئیدریس وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

رێگای سەرەكی بۆ بازاڕی زاخۆ داخرا

رێگای سەرەكی بۆ بازاڕی زاخۆ داخرا