"هەر هەفتەیە و لە کۆڵانێک نیشتەجێبوون"
دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر هەر رۆژە و گەڕێکێکیان کردووە لە شاری کەرکوک بۆ ئەوەی گومانیان لی نەکرێ و دەستگیر نەکرێن، بەڵام ئەوەیان بۆیان نەچووە سەر و هێزە ئەمنییەکان هەر کە پێیان زانیون بە یەک هەفتە دەستگیرییان کردن.
درەنگانی شەوی رابردوو، هێزێکی ئەمنی گەمارۆی ماڵێکیان داوە، لە گەرەکی رەشیداوەی شاری کەرکوک و دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون.
سەرچاوەیەکی تایبەت لەبنکەی پۆلیسی ئازادی بە964ـی وت، “هێزێکی ئەمنی کە پێکهاتوون لە پۆلیسی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر و پۆلیسی ئامادە، گەمارۆی ماڵێکیان داوە، لە کۆڵانی پشت مزگەوتی رەشید لە گەڕەکی رەشیداوە و چوونەتە سەر ماڵەکە و دوو کەسیان دەستگیرکردووە.
سەرچاوەکەی 964 باسی لەوەش کرد، دەستگیرکراوەکان تۆمەتباری مادەی هۆشبەرن و نزیکەی هەفتەیەکە ماڵیان هاتووەتە ئەو گەڕەکه هەر جارەو لە گەڕەکێک نیشتەجێن بۆ ئەوەی گومان لە سەریان دروست نەبێت.ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر دوو بازرگانی دیکەی مادەی هۆشبەر دوای رووبەوبوونەوە لە گەڵ هێزە ئەمنیەکان لە گەڕەکی شۆراو بە برینداری دەستگیرکران.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر