لە سلێمانی

بۆ یەکەمجار رۆمیۆ جولێت بە کوردی نمایش دەکرێت

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوای 427 ساڵ لە نوسینی بۆ یەکەمجار شانۆیی رۆمیۆ جولێت بە کوردی لە سلێمانی بە بەشداری چەندین ئەکتەری بە ئەزموون نمایش دەکرێت .

هەر باسی عەشق و غەرامیات و شین و گریانی بەیەک نەگەیشتنی دوو عاشق بکرێت یەکسەر  رۆمیۆ جولێت دێتەوە یادمان ئەو چیرۆکە تراژیدیەی نووسەر و شاعیری ئینگلیزی ولیام شکسپیر  لە ساڵی 1597 نوسیویەت و بۆ زیاتر لە 100 زمان وەگێردراوە

فازڵ جاف دەرهێنەری شانۆییەک بۆ 964 وتی، ئەم شانۆییە بۆ ئەم سەردەمە گونجاوە، چونکە باس لە ناکۆکی نێوان دوو نەوە دەکات لە نێوان دایک و باوک و منداڵەکانیان.

ئەم شانۆییە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوام نمایش دەکرێت، وابڕیاریشە بۆ یەکەمینجار بە زمانی کوردی لە سلێمانی نمایش بکرێت و ئەکتەرانی وەک شاناز  محەمەد و کەمال عەلی رۆڵی تێدا بگێڕن و لە ئێستادا لە قۆناغی پرۆڤە کردندان..

پێداچوونەوە: پەری ساڵح