دیمه‌نى گه‌یشتنى حاڵه‌تێكی رووداوه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر
رۆژانه 6 تاوەکو 8 رووداو
رووداوه‌كانى هاتوچۆ (ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل) له هه‌ولێر زیادیان كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ماوه‌ى 30 رۆژى رابردووى مانگى حوزه‌یراندا، رۆژانه له هه‌ولێر هه‌شت رووداوى هاتووچۆ و شه‌ش رووداوى ماتۆڕسكیل روویانداوه، به‌راورد به مانگى پێشووتر ئه‌م ئاماره له‌هه‌ولێر دوو هێنده زیادى كردووه.
ئاماره‌كه ته‌نیا هی نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاوى هه‌ولێرە كه حاڵه‌تەكانى رووداو به گشتى رووی تێده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كه، له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو 234 رووداوى هاتوچۆ و 197 رووداوی ماتۆڕسکیلیش له هه‌ولێر روویانداوه و حاڵه‌ته‌كانى ئه‌م رووداوانه‌ش براونه‌ته ئه‌م فریاكه‌وتنه.
به‌راورد به ئامارى نیوەی دووه‌مى مانگى پێشووتر (ئایار) ژماره‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ 52 و رووداوه‌كانى ماتۆڕسكلیش ته‌نیا 17 حاڵه‌ت بووه.
كۆی گشتی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى وه‌كو نه‌خۆش له‌مانگى رابردوو بۆ چاره‌سه‌رى رووى له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كردووه بریتی بووه له 17 هه‌زار و 610 نه‌خۆش.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه 967 حاڵه‌تى زەبری دەرەكی، 958 بەربوونەوە، 793 حاڵه‌تى شكان، 73 پێوه‌دانى مار و دووپشك و 61 حاڵه‌تى گه‌ستنى سه‌گیش روویان له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر كردووه.
رووداوی هاتووچۆ
111 حاڵەتی مردن هەبووە
بە درێژایی ساڵی رابردوو رۆژانە پێنج کەس لە قەڵادزێ بریندار بوون
کامێرای چاودێریش شکێندرا
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ دوو کەس برینداربوون
بەهۆی مەترسی خلیسکان و رژانی گازەوە
لەگەڵ یەکەم دڵۆپە باران سایدی هاتنەخوارەوەی تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
ئامۆژگاریی شارەزایان: