لە ڤیدیۆکەدا سوتانی ئۆتۆمبێلێک دەردەکەوێت

لە نزیک پێنجوێن دەنگێکی گەورە بیسترا، دەڵێن درۆنە و هێرشی کردووە

+964

کامیار کەمال –  پێنجوێن

کەمێک پێش ئێستا لە چەند گوندێکی دەوروبەری پێنجوێن دەنگی گەورە بیسترا، دەڵێن درۆن هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک، بەڵام 964 بەتەواوی لەم زانیارییە دڵنیا نییە.

هێزە ئەمنییەکانی پێجوێن هیچ ناڵێن، کاتێکیش پەیامنێری 964 پەیوەندیکرد بە چەند بەرپرسێکی خۆجێییەوە، وەڵامیان نەدایەوە.

جوامێر عەلی دانیشتووی گوندی کانی میران و دەڵێ خۆی بەچاوی خۆی بینیویەتی ئۆتۆمبێلێک پێکراوە.

جوامێر بە 964ی وت ” ساتێک بەر لە هێرشەکە سەیری ئۆتۆمبێلەکەمان دەکرد گڵۆپی بەگی هەڵکرد، لەپڕ زرمەیەک هات و ئۆتۆمبێلەکە گڕی لێ بەرزبووەوە”.

ڤیدیۆیەک دەست 964 کەوتووە کە دیمەنی سوتانی ئۆتۆمبێلێک دەردەخات، خەڵکی ناوچەکەش دەڵێن پێشتر لەو دەوروبەرە جموجۆڵی چەکدارانی پارتی کرێکاران هەبووە.

پەیامنێری 964 پەیوەندی بە بنکەی ئاسایشی پێنجوێن و بەشی jcc قەزاکەوە کرد و ئەوان دەڵێن، تەنیا ئەو زانیارییەیان لایە کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان نەبووە و بۆردومانەکە بە فڕۆکەی جەنگی کراوە .

پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ

بناری قەندیل بۆردومان كرا

بناری قەندیل بۆردومان كرا