بوو به‌ڕاست… شه‌قامی غه‌زالى داده‌خرێت
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خاوەن و کارکەرانی پڕۆژەی غەزالی كه له هه‌ولێر به (شه‌قامی غه‌زالى) ناسراوه، نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایی ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و داوا ده‌كه‌ن، به‌هۆى تێكدانى شوێنه‌كه‌یان نه‌هێڵێت هەموویان بێ لانە و بێ نیشتمان بكرێن.
له‌و نامه‌یه‌دا كه كه‌مێك پێش ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاڕاسته‌ى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كراوه، ده‌ڵێن “ئێمە وەک خاوەنی کافتریا و ڕێستۆرانتەکانی شەقامی غەزالی کە یەکێکە لە پڕۆژە گەشتیارییە جوان و سەردەمیانەکانی پایتەخت و لە سەردەمی ئەم کابینەیە دروست بووە، بەدەر لەوەی بووەتە شوێنگەیەک بۆ لاوان و خەڵکی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نان و بژێوی زیاتر لە 530 لاو و خێزانی لەسەرە”.
له‌و نامه‌یه هاتووه، ئەم پڕۆژەیە کە بووەتە شوێنی هەمووان، تەنیا لە ماوەی سەری ساڵی 2023، زیاتر لە 10هەزار گەشتیاری لە خۆیدا حەواندەوە و بووە نوێنگەیەکی پێکەوەژیان و گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری، کەچی ده‌ڵێن “ئێستا بێ هیچ وەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵک، یەک لایەنانە بڕیار لەسەر تێکدانی دراوە و بژێوی سەدان بنەماڵەی کەمدەرامەتی ئەم شارەی خستووەتە مەترسییەوە”.
خاوەن و کارکەرانی پڕۆژەی غەزالی، روو له سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن “ئێمەی کوڕ و کچە هەژارەکانی ئەم نیشتمانە، دوای یەزدانی مەزن، هیوا و ئومێدمان تەنیا جەنابتە کە سەرەڕای ئەو هەموو دڵەڕاوکێ سیاسییەی کە لە لایەن دوژمنانەوە بۆمان دروستکراوە، کەچی ئێستا و بە دەستی چەند کەسێک خەریکە هەموومان بێ لانە و بێ نیشتمان دەکرێینەوە”.