دیمهنێكى باركردنى داره بڕاوه‌كانى پردێ له ئۆتۆمبێلێك... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى رۆژانه‌ى ئاڵتون كۆپری
ته‌مه‌نیان سه‌رووى 30 ساڵه
ده‌یان دارى كالیپتۆس له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پردێ بڕدران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پردێ، ده‌یان داری به‌ته‌مه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بڕدران، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئاگادارى ئه‌م كاره‌ن و به‌فه‌رمى ئه‌و كه‌سه راسپێدراوه بۆ بڕینى داره‌كان.
داره‌كان له جۆرى كایپتۆسن كه له ساڵانى هه‌شتاكان له‌لایه‌ن شاره‌وانى ئه‌وكاته‌وه چێندراون.
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ندێك وێنه، كه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێك داره بڕاوه‌كانى له ئۆتۆمبێلێك بار كردووه بووه جێی سه‌ره‌نجى هاوڵاتیان و سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه.
964 په‌یوه‌ندی به ئه‌ندازیار محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید بەڕێوەبەری شاره‌وانى پردێ كرد، ئاگادار بوون له‌و كاره و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد به نووسراو بڕیاری بڕینى ئه‌م دارانه دراوه.
وتیشی “به‌مه‌به‌ستى دانانى ستوونى كاره‌با بۆ رووناككردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى ناحیه فه‌رمانگه‌ى كاره‌با داواى بڕینى ئه‌م دارانه‌ى كردبوو و به‌نووسراوی پارێزگارى كه‌ركوكیش بڕیار بڕینه‌وه‌ى دراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و شوێنه‌ى كه بڕیاره ستوونه‌كانى كاره‌باى لێ بچه‌قێندرێت، له ناو بلوارى شه‌قامى سه‌ره‌كى، داره‌كان به‌هۆى به‌رزییانه‌وه رێگه‌یان گرتبوو بۆیه بڕیارى بڕینه‌وه‌یان درا.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی داره بڕاوه‌كانیش باسی له‌وه‌كرد، هاوڵاتییه‌ك ئاماده‌یی ده‌ربڕى ئه‌م دارانه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى ببڕێته‌وه و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش داره‌كان بۆ خۆى ده‌بات.
به‌پێی مه‌زه‌نده‌ى شاره‌وانى پردێ ئه‌و دارانه‌ى بڕاونه‌ته‌وه ته‌مه‌نیان له سه‌رووى 30 ساڵ ده‌بێت.