دیمەنی لیژنەکانی قایمقمایەت لە چێشتخانەیەک.وێنە.قایمقامیەتی دهۆک
سەرپێچییان کردووە
هەشت خواردنگە لە دهۆک سزادران
964+
توانا نەقی
بەهۆی سەرپێچیکردن و خراپبوونی خواردن و فێڵکردن لە گۆشتدا هەشت خواردنگە و کافتریا لە دهۆک سزادران.
ئەمڕۆ سێشەممە، قایمقامیەتی دهۆک بڵاویکردەوە، لیژنەکانیان سەردانی خواردنگە و ئەو کافتریانەیان کردووە کە نێرگەلەیان فرۆشتووە، لە کولێتی شوێنەکە و پاکوخاوێنی و خواردنەکان کۆڵیویانەتەوە.
دەشڵێت، پیشتر چەندین جار ئەو خواردنگانە بەهۆی ئەوەی گۆشتی سوری خۆماڵی و مەسڵەحەیان جیانەکردووەتەوە ئاگادار کراونەتەوە بۆیە هەربەردەوام بوون لە سەرپێچی و دواتر سزادراون.