لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراەوە

فۆرمی دامەزراندن بە گرێبەست بڵاوکرایەوە

964+

توانا نەقی

وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق وەزارەتی پلاندانان لینکێکی دامەزراندنی بەشێوازی گرێبەست بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پلاندانی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگەی لینکێکەوە کە فۆڕمی بە کۆمەڵێک داواکاری تیادایە دەتوانن بۆ دامەزراندن وەک کارمەندی گرێبەست بۆ سەرژمێری گشتی پڕ بکەنەوە.

ئەم لینکەکە ئێستا کارایە و دەتوانرێت پڕبکرێتەوە.

ئەو داواکاریانەی کە لە فۆڕمەکەدا هاتووە پێکهاتووە لە، ناوی سیانی و بەرواری لەدەایکبوون لەگەڵ دیاری کردنی رەگەز نێر یان مێ.

هەروەها ئاستی بڕوانامە و ژمارە مۆبایل و شوێنێ نیشتەجێ بوونیش لە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە داوا کراوە.

هەفتەی پێشوو وەزارەتی پلاندانان ئاماری سەرژمێری ئەزموونی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی زانیارەکانی وەزارتی پلاندان، سەرژمێریە ئەزموونیەکە لە 71 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ 55 هەزار و 277 خێزان لە 86  ناوچەی جیاجیای عێراق ئەنجامدراوە.

وابڕیارە مانگی 11ـەی ئەمساڵ سەرژمێر سەرانسەری لە عێراق ئەنجام بدرێت.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری سەرژمێری ئەزموونی بڵ...

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری سەرژمێری ئەزموونی بڵاوکردەوە