بۆ مانگى سێ

هەرێم داهاتى نانەوتى رادەستى بەغدا کرد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى هەرێم بڵاوى کردەوە کە زیاتر لە 70 ملیار دینارى داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستانیان خستووەتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى فیدراڵ.

وەزارەتى دارایى هەرێم بڵاوى کردەوە، دوێنێ یەکشەممە 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار، وەک پشکى گەنجینەى فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وەک ئەوەى وەزارەتى دارایى روونى کردووەتەوە، ئەو 70 ملیارە لە داهاتى نانەوتى مانگى سێى ساڵى 2024ـە.

ماوەیەکى زۆرە لە نێوان هەولێر و بەغداد کێشە لەسەر پرسى داهاتەکان هەیە، حکومەتى عێراق بە رادەستنەکردنى داهاتى ناوخۆ هەرێم تۆمەتبار دەکات و هەرێمى کوردستانیش جەختى کردووەتەوە کە پابەندییەکانى خۆى جێبەجێکردووە.

لیستی موچەی مانگی حوزەیران رادەستی بەغدا كرا

لیستی موچەی مانگی حوزەیران رادەستی بەغدا كرا