نێچیر هەورامی

“هونەرمەند هەیە 20 ساڵە گۆرانی دەڵێت و کلیپێکی نییە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

گۆرانیبێژی میللی نێچیر هەورامی باس لە تێچووی زۆری بەرهەمهێنانی کلیپێک دەکات و دەشڵێت، سۆرانی و هەورامی بۆ من جیاوازی نییە بەڵام ئێستا هیچ گەنجێک ناتوانێت سیاچەمانە بڵێت.

لەم سەردەمەدا بەرهەمهێنانی کلیپ بۆ هونەرمەند قورسە و تێچوویەکی زۆری دەوێت، لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 نێچیر هەورامی دەڵێت،”کوالێتی  و بەرهەمهێنانی کلیپ زۆر گرنگە بۆ گۆرانیبێژ و دەمێنێتەوە بۆ مێژوو، بێگومان تێچووشی دەگۆڕێت و دەفتەرە دۆلاری تێدەچێت و کەمترینی دوو هەزار دۆلارە، بەڵام گرنگە و دەبێت هەبێت”

نێچیر نازناوەکەی هەورامیە و لەناو سۆرانییەکان زیاتر بانگێشتی ئاهەنگ و بۆنەکان دەکرێت و وەک باسیشی دەکات بۆ ئەو جیاوازی نییە .

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

ئەلبومی نوێی بەڕێوەیە و لە چاوی پیسیش دەترسێت

ئەلبومی نوێی بەڕێوەیە و لە چاوی پیسیش دەترسێت