رۆژهەڵاتی کوردستان تۆڵەی خۆی کردەوە

+964

ژووری هەواڵ

ئامارە فەرمییەکان لە ئێرانەوە دەریدەخەن، هەموو ئەو شارانەی رۆرهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئەو ناوچانەی بزووتنەوەی ناڕەزایی ژن ژیان ئازادیی تێدا کارا بووە، کەمترین رێژەی بەشداری دەنگدانیان تێدا تۆمارکراوە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتەدا.

دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی راگەیاند، رێژەی دەرچوون لە شەشی ئامادەیی 69.1% و رێژەی دەرچوون لە سێی ناوەندی 58.9% بووە.

پارێزگای شڕناخ رایانگەیاند لە ناوەندی شڕناخ و ناوچەکانی جزیر، سلۆپی، ئەلکێ، قلەبان و باسای و 14 هەرێمی بۆ ماوەی 15 رۆژ وەک “هەرێمی ئاسایشی تایبەتی کاتی” راگەیاندران، هێزی سەربازی زۆر بڵاودەکرێنەوە و لە هەندێ ناوچە هاتوچۆ قەدەغە دەکرێت.

میدیاکانی خۆرئاوای کوردستان دەڵێن: ئەمڕۆ درۆنێکی تورکی چەند گوندێکی لە خۆرهەڵاتی کۆبانێ بۆردومان کردووە، خەڵکی ناوچەکە دەڵێن درۆنەکە ئەوەندە نزم فڕیوە بەچاوی خۆیان بینیویانە.

هاوسەرۆکی شارەوانیی جولەمێرگ ڤیان تەکچە رایگەیاند، پاش دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکە رێگەیان نەداوە بچنە نێو شارەوانییەکە، وتیشی ئاکەپە هەموو رێگایەکی گرتەبەر لە پێش هەڵبژاردن، کە سەرکەوتوو نەبوو ئینجا بە زەبری هێز دەستی گرت بەسەر شارەوانییەکەدا.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن: عاتیفە رەنگریز نووسەر و وەرگێڕ و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات و پروپاگەندە لە دژی دەسەڵات لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرچووە.