چوار كەسی تێدابوو

ئۆتۆمبێلێک سووتا و سەرنشینەکانی سەلامەتن

964+
رێژوان مامە قادر

کەمێک بەرلە ئێستا لە گوندی کۆلکەڕەشی سەر بە ناحیەی سکتان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سووتا و شایەتحاڵەکان دەڵێن، سەرنشینەکانی سەلامەت بوون.
ئۆتۆمبێلەکە لە خوار گوندەکەوە سووتاوە، لە هیرانەوە بەرەو هیزۆپ رۆیشتووە و لەوێ گڕی گرتووە.

هیوا حەمەدەمین، دانیشتووی گوندی کۆلکەڕەش کە ئاگاداری رووداوەکە بووە، بە 964ی راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە شۆفێرەکە و دوو ژن و منداڵێکی تێدا بووە و رزگاریان بووە و زیانیان بەرنەکەوتووە.

وتیشی، “تا ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە گەیشت هەموو ئۆتۆمبێلەکە سووتا و تەنیا پلێتەکەی ماوەتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگر لە هەناوی دارەکانی رێگەی تاسڵوجە بەربووەوە؛

ئاگر لە هەناوی دارەکانی رێگەی تاسڵوجە بەربووەوە؛ "نازانین هۆکار چییە"