لە عەلوەى سلێمانى

 نرخى گێلاس و قۆخ و قەیسى بەرز بووەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەمساڵ بە ساڵی گرانی نرخی میوە دادەنرێت لە عەلوەی سلێمانیدا، ئێستاش هەریەکە لە گێلاس و قۆخ و قەیسی نرخەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبونەتەوە.

سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ـى وت، لەم کاتەدا بەرهەمی قۆخ و قەیسی ناوخۆ تەواو بوە و لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەکرێن و بەرهەمی گێلاس لە ناوخۆدا نییە بەهەمان شێوە هاوردە دەکرێت.

باسی لەوەکرد، هۆکاری گرانی نرخی قۆخ و گێلاس و قەیسی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە وڵاتی ئێران نرخەکەی گرانبووە و بڕەکەشی کەمبوەتەوە، لەبەر ئەوەی هاوردەی وڵاتی پاکستان دەکرێت.

” بەگشتی نرخی میوە لە ئەمساڵدا گرانە، بەڵام ئەو سێ میوەیە نرخەکانیان زۆر بەرز بوەتەوە و هەر کیلۆیەک قەیسی ئێستا بە دوو هەزار دینارە و لە پێشتردا بە هەزار و 500 دینار بووە، کیلۆی قۆخ ئێستا بە دوو هەزار و 250 دینارە و لە پێشتردا بە هەزار و 250 دینار بوە”، سەروەر عەلی واى بە 964 وت.

لەبارەى گێلاسیشەوە، باسى لەوەکرد کە ئەمساڵ نرخی گێلاس هەر گران بووە و ئێستاش کیلۆیەکی بە سێ هەزار و 500 دینارە لە عەلوەدا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بازاڕی نوێی میوەفرۆشەکان لە پێنجوێن کرایەوە

بازاڕی نوێی میوەفرۆشەکان لە پێنجوێن کرایەوە