دەوامی ئێوارانیش کرایەوە

نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ نەخۆشییەکانی هەناو کرایە 24 کاتژمێری

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ساڵێک دوای کردنەوەی نەخۆشخانەی هەناو لە ناحیەی بەحرکە، ئێستا هاوڵاتیانی دەڤەری بەڕانەتی و بەحرکە دەتوانن بە 24 کاتژمێری سەردانی ئەم نەخۆشخانەیە بکەن.

ئامانج عوسمان خەیلانی، بەڕێوەبەری کارگێریی نەخۆشخانەکە بە 964ـی وت، “لە ئێستاوە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانمان بکەن و 24 کاتژمێر پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لێرەن، پزیشکی راوێژکاریش رۆژانە لە کاتژمێر چواری ئێوارە تا هەشتی ئێوارەوە لێرە دەبن.

وتیشی، نەخۆشخانەکەمان شوێنی خەواندنی 28 نەخۆشی هەیە، بەڵام ئێستا شوێنی هەشت نەخۆش بە تەواوی ئامادەیە، بەشەکانی سۆنەر و دەرمانخانە و تاقیگە و بەشەکانی دیکە هەموویان کراوەن.

نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ نەخۆشییەکانی هەناو لە 6.8.2023 بەڕووی هاوڵاتیاندا کرایەوە و یەکەمین نەخۆشخانەیە، کە دانیشتووانی گوندەکانی زرارەتی و بەڕانەتی و بەحرکە سوودی لێدەبینن.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هۆشداری دەداتە کارگەکانی بەحر...

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هۆشداری دەداتە کارگەکانی بەحرکە